هەوای کوردستان ساردتر دەبێت/ ڕێگاکانی کوردستان خلیسکە

بە پەڕینەوەی شەپۆلێکی بارین لە ئاسمانی پارێزگای کوردستان و سەقامگیر بوونی دۆخی کەشوهەوا، لە ئەمڕۆوە دیسان شەپۆلێکی سارد دێتە ناو ئەو پارێزگایە و دەبێتە هۆی سەهۆڵبەندان لە کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەپۆلی بارینەکان لە پارێزگای کوردستان لە ماوەی ١٠ ڕۆژی دوایی بە شێوەی بەردەوام درێژەی هەبووە و ئەو پارێزگایە کەوتووەتە ژێر کاریگەری بارینی بەفر و بارانەوە، بە شێوەیەک کە لە ڕۆژی یەکشەممە  پلەی گەرمای هەوا دەگاتە پێنج بۆ حەوت پلە ژێر سفر و ئەو شەپۆلەش تا چوارشەممە چالاک دەبێت.

شەپۆلی بارینی نوێ کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردووداد هاتبووە ناو پارێزگای کوردستان، بارینی باشی بەفری لە سەرتانسەری ئەو پارێزگایە بەدواوە بوو کە ڕێژەی بارینەکان لە هەندێک لە شارەکان بە شێوەیەک بوو کە ژمارەیەک لە ڕێگا گوندییەکان داخرا.

هاوکات لە گەڵ چڕ بوونەوەی بارینەکان، هاتنی هەرەس لە چەند ڕێگای نێوان شاری وەکوو سەقز-بانە، سەقز-مەریوان، سەوڵاوا-پاوە بووە هۆی داخرانی ئەو ڕێگایانە و ژمارەیەک ئۆتۆمبیل لە نێو کڕێوەدا تووشی کێشە بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی رێگاکانی ئیدارەی گشتی ڕێگاوبانی کوردستان هێشتا رێگای ٧٤ گوندی پارێزگای کوردستان داخراوە بەڵام هەڵمەتی پاک کردنەوەیان درێژەی هەیە.

بەرپرسی کەشوهەواناسی کوردستان ڕایگەیاند: خلیسک بوونی جادە و رێگاکان، کەم بوونەوەی ئاستی بینین، کێشە لە هاتوچۆ لە ڕۆژی شەممە لە دیاردەکانی تر لە کوردستان دەبێت.

News Code 30685

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =