بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، دەنگی کەسێکی ئایینی میسری کۆن بۆ یەکەم جار پاش مەرگ و موومیایی کردنی دەبیسترێت. بە پێی وتەی لێکۆڵەران ئەو کەسە ئایینیە ٣ هەزار ساڵ پێش کۆچی دوایی کردووە.
موومیایی Nesyamun ئێستا لە مۆزەخانەی شاری لیدزە و لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێت. ئەو مۆمیاییە لە ساڵی ١٨٢٤ ی زایینی باز کراوە و لێکۆڵینەوەکان نیشانی دا ئەو لە کاتی مەرگیدا ٥٠ ساڵ یا زیاتر تەمەنی بووە. ئەو بە هۆی خنکانەوە گیانی لەدەست داوە و پاشان دەرکەوت کە خنکانەکە بە هۆی کاردانەوەی ئالژییەوە بووە. ئەگەری هەیە مێروویەک زمانی ئەو گەستبێت.
ئێستا گرووپێک لە لێکۆڵەران بە یارمەتی پرینتەری سێ ڕەهەندی شوێنی دەنگیی ئەو کاهنەیەکان چی کردووەتەوە تا دەنگەکەی بناسرێتەوە.
دەیڤید هوارد بەرپرسی بەشی ئەندازیاری ئەلکترۆنیکی لە زانکۆی ڕۆیاڵ هالۆڤی و یەکێک لە ئەندامانی ئەو لێکۆڵینەوە دەڵێت: ئێمە لە ڕاستیدا دەنگی Nesyamun مان لە تابووتی بەردینەدا چێ کرد.
بۆچوونی ئێوە