هاتووچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران سێ ڕۆژە وەستا

بەهۆی بارینی بەفرەوە ماوەی سێ‌ رۆژە هاتووچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران وەستاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بارینی زیاتر لە مەترێک بەفر لە باکووری ڕۆژاوی ئێران و هەروەها دەڤەری حاجی ئۆمەران، هاتووچۆی ئاسایی لەو دەروازە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە ڕاگیراوە.

 پێدەچێت بە هەوڵی دوو لایەنی هەرێمی کوردستان و ئێران ئەمڕۆ هاتووچۆ لەو ناوچەیە دەەبارە دەست پێ بکاتەوە.

دەروازەی حاجی ئۆمەران یەكێكە لە دەروازە فەرمییەكان کە رۆژانە زیاتر لە ۵۰۰ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر و هەزار کەس لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هاتووچۆی پێدا دەكەن.

News Code 30681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =