ئەمریکا خۆی بۆ قامچی خەڵکی ناوچەکە ئامادە بکات

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی وتی: ئەمریکا دەبێ لەوە بە دوا خۆی بۆ قامچی هێزی خەڵکی ناوچە ئامادە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری رێبەری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەیامێکدا بۆ مەرجەعیەتی باڵا، دەوڵەت و گەلی دلێری عێراق، وێرای نرخاندنی خۆپیشاندانی ملیۆنی و مێژوویی دژبەرانی داگیرکاری ئەمریکا و پاڵپشتی لە سەربەخۆیی و سەروەری نیشتمانی عێراق، ئەو هەنگاوەی گرینگ و هێمایەک لە پێشەنگی و ئاڵاهەڵگریی عێراقی مەزن لە پێناو وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچە ڕاگەیاند.

ناوبراو تیرۆری ناجوامێرانەی سەردارانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیسی بە هەڵەی ستراتژیکی ترامپ و تیمی شەڕئاژۆی زاڵ بە سەر کۆشکی سپی زانی و وتی: ژمارەیەکی کاتی دەرکرانی ئەمریکا لە ناوچە لە بەیانیی هەینی ١٣ی بەفرانبارەوە دەستی پێکردووە و زایەڵەی داڕمانی دەسەڵاتی دڕۆیینی واشنتۆن هەرچی رۆژە بەرزتر لە جاران دەبیسترێ.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە ئاماژە بە ڕزیوبوونی پلانی گەمارۆی وڵاتەکان هەمبەر بە ورەی دەوڵەتان و گەلانی ناوچە، وتیشی: ئەمریکا دەبێ لەوە بە دوا خۆی بۆ قەمچی هێزی خەڵکی ناوچە ئامادە بکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: خۆپیشاندانی ملیۆنی خەڵکی چەوساوە و دژە هێژمۆنیای عێراق دەسپێکی بزووتنەوەیەکی هەمەگرە کە لە لایەن گەلانی چەوساوە لە ژێر دەستدرێژیی ئەمریکاوە درێژەی پێ دەدرێت.

News Code 30672

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =