گەلی عێراق خوازیاری وڵاتێکی خاوەن سەروەرین

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا کاردانەوەی نیشان دا بە خۆپیشاندانی ملیۆنی هاووڵاتیان عێراقی بۆ ئیدانە کردنی ئامادەبوونی ئەمریکی لە وڵاتەکەیاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "السومریه نیوز"، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکی تویتەریدا لە کاردانەوە بە خۆپیشاندانی ملیۆنی هاووڵاتیان عێراقی بۆ ئیدانە کردنی ئامادەبوونی ئەمریکی لە وڵاتەکەیاندا، نووسی: گەلی عێراق جەخت لە وڵاتێکی خاوەن سەروەریی تەواو دەکەن کە ماف و یاسای پێشێل نەکرێت.

ناوبراو لە درێژەدا وێرای بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە ئامادەبوونی بەربڵاوی خۆپیشاندەرانی عێراق لە دژی ئامادەبوونی ئەمریکا لەو وڵاتەدا، نووسیشی: گەلی عێراق خوازیاری وڵاتێکن کە خزمەتکاری گەل و دەربڕی ورەی نیشتمانی سەربەخۆیان و بە دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی بێت؛ وڵاتێک کە دەستەبەرکەری ئاسایش و مافی ئەوان بۆ ژیانێکی سەربەرزانە بێت و هاوکات لە گەڵ دراوسێکانی لە ئاشتی ئاسایشدا بە سەر ببات.

News Code 30671

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =