کاردانەوەی ئێران بە هەڕەشەی ئەمریکییەکان بۆ تیرۆری جێگرەوەکەی سەردار سولەیمانی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دژی سەردار قائانی ئاشکراکرانی فەرمی تیرۆریزمی ئامانجدار و دەوڵەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی برایان هۆک و هەڕەشەی تیرۆری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند: لێدوانەکانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراکرانی فەرمی تیرۆریزمی ئامانجدار و دەوڵەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا ئەمریکا دوای ڕژیمی زایۆنی دووهەمین ڕژیمێکە کە بە فەرمی ڕادەگەیێنێ ئیمکاناتی دەوڵەت و هێزی چەکداری خۆی بۆ هەڵمەتی تیرۆریستی بە کار دێنێ و لە داهاتووشدا درێژە بەو کارە دەدات.

مووسەوی گرتنەبەری هەڵمەتی تیرۆریستانە لە لایەن ڕژیمی زایۆنی بە هێمای لاوازی، دەستەوەستانی و ئاڵۆزیی بەرپرسانی ئەو ڕژیمە زانی و بە ئیدانەکردنی لێدوانی دزێوانە و هەڵمەتی تیرۆریستیی کاربەدەستانی ڕژیمی واشنتۆن، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ئەو هەڵمەت و هاندان بۆ تیرۆریزمی دەوڵەتی ئیدانە بکەن؛ چونکە درێژەی ئەو ڕەوتە درەنگ و زوو داوێنی هەموان دەگرێت.

News Code 30666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =