ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح دەستی لە کار کێشایەوە

مێدیا عێراقییەکان ڕاپۆرتیان دا کە ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ناڕەزایەتی بە دیداری ئەو لە گەڵ ترامپ دەستی لە کار کێشاوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە کەناڵی سومریە، ڕۆژی چوارشەممە سەرچاوەیەکی سیاسی لە دەست لە کار کێشانەوەی ڕاوێژکاری سیاسی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق هەواڵی دا.

ئەو سەرچاوە وتیشی کە ئەحمەد یاسری ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک کۆماری عێراق پاش دیدار لە گەڵ بەرهەم ساڵح لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پۆستەکەی خۆی کشاوەتەوە.

شیاوی باسە کە بەرهەم ساڵح ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسڕا لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدار و گفتوگۆی کرد.

شیاوی باسە کە دیداری بەرهەم ساڵح لە گەڵ ترامپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی داڤۆس پاش ئەوەی کە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە قائیم ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی حەشدی شەعبیی کردە ئامانج و دوای ئەوەش لە فڕۆکەخانەی بەغدا سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیسی شەهید کرد، شەپۆلێک لە ڕەخنەکانی لە نێو لایەنەکانی بەرخۆدان لە عێراق دروست کردووە.

News Code 30661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =