دەیانەویست بە تیرۆری سەردار سولەیمانی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکە کەم بکەنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە دەیانەویست بە تیرۆری سەردار سولەیمانی دزە و هەبوونی ئێران لە ناوچەکە کەمڕەنگ بکەنەوە، وتی: دەسەڵات و هەژموونی ئێمە لە ناوچەکە درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەید عەباس مووسەوی وتەبێزی وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: تیرۆری سەردار سولەیمانی کەلینێکی گەورە بوو و لایەنەکانی کارەساتەکە زۆر گەورەیە، بەڵام بەرەکەتەکانی خوێنی ئەو شەهیدە وزەیەکی گەورەی لە جیهان خاڵی کردەوە و لە ناوچەگەلیکی زۆر لە سەرتانسەری جیهان بە زەینی ئێمە نەدەهات کە ئاوەها روو بدات و خەڵک خۆبەخشانە خۆپیشاندان بکەن و لە بەر باڵوێزخانەکانی ئەمریکا کۆ ببنەوە. رێوڕەسمێک کە باڵوێزخانکانی ئێمە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەیان برد، لە گەڵ پێشوازی بەرچاو بەرەوڕوو بووەوە.

مووسەوی سەبارەت بە دزەی ناوچەیی ئێران پاش تیرۆری سەردار سولەیمانیش وتی: دزە و هەبوونی ئێمە لە ناوچەکە زاتیە و هەبوونی ئێمە لە ناوچەکە هەبوونێکی مەعنەوییە. ڕێژەی خۆشەویستیەک کە سەردار سولەیمانی لە نێو نەتەوەکانی ناوچەکە هەیبوو و پاش شەهادەتی ئەو دەرکەوت، بۆ ئێمەش باوەڕ کراو نەبوو.

وتەبێژی وەزارتەی دەرەوە هەروەها وتیشی: نەبوونی سەردار سولەیمانی کەلێنێکی گەورە بوو کە شوتێک پڕی ناکاتەوە و تەنانەت تۆڵەیەک کە کردمانەوە جێگای خاڵی ئەو پڕ ناکاتەوە. نەتەوەکانی ناوچەکە و منداڵانی بەرخۆدان سەربەخۆن و ئەگەری هەیە ئەوان بۆ فەرماندەی خۆیان پلانێکیان هەبێت.

مووسەوی وتیشی: ئەوانەی کە ترسەنۆکانە ئەو گەڵاڵەیان داڕشت بیریان دەکردەوە بە تیرۆری سەردار دزەی ئێمە لە ناوچەکە کەمڕەنگ دەبێتەوە کە بە ئەو دۆخەوە کە لە ناوچەکە ڕوو دەدات دەیبینن کە ئاوەها نیە و هەبوونی بەهێزی دەسەڵات و خەڵکی ئێمە و دزەی مەعنەوی ئێمە لە ناوچەکە هەر درێژەی دەبێت.

News Code 30657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =