ئەورووپا شەرافەتی خۆی بە ئەمریکا فرۆشت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەورووپا پاش فرۆشتنی شەرافەتی خۆی و لە دەست دانی پێگەی ئەخلاقی و مافیی خۆی، لە گەڵ هەڕەشەیەکی باجی تر بەرەوڕوو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەری خۆی لە ڕەخنە بە ئەورووپا نووسی: کاتێک کە سێ وڵاتی ئەورووپی، هەفتەی ڕابردوو پاشماوەی بەرجامیان بە ئامانجی هەڵاتن لە بەجەکانی ترامپ، ژێر پێ خست، هۆشدارییم دا کە ئەو کارە بەس ئیشتیای ئەو زیاتر دەکاتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەورووپا پاش فرۆشی شەرافەتی خۆی و لەدەست دانی پێگەی ئەخلاقی و مافیی خۆی، لە گەڵ هەڕەشەیەکی باجی تر ڕووبەڕوو بووەتەوە. بۆ ئەورووپا باشتر وایە کە سەروەریی خۆی بپارێزێت.

شیاوی باسە، سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو ترۆئیکای ئەورووپی(بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا) ڕایانگەیاند کە میکانیزمی پەلەپیتکەیان چالاک کردووەتەوە. ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە ئەو هەوڵەی ئەورووپییەکان لە بەرانبەر هەڕەشەی دۆناڵد ترامپ بە بەرز کردنەوەی باج لە سەر هاوردە کردنی ئۆتۆمبیل لە ئەورووپاوە بۆ ئەمریکا بۆ سەدا ٢٥ ئەنجام بووە.

News Code 30656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =