ترامپ: برینی سەربازەکانی عەین ئەسەد زۆر کاریی نییە!

سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە زیانگەیشتن بە هێزە ئەمریکییەکان لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد، ئیدعای کرد کە برینەکانیان زۆر جیدی نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە پرێس کۆنفڕانسی کۆتایی خۆی لە کۆبوونەوەی "کۆمەڵەی جیهانی ئابووری" لە داڤۆسدا و لە هەوڵێكی دووبارە بۆ سووک‌کردنی ئاستی خەسارەتەکانی تۆڵەی مووشەکی ئێران و هێرش مووشەکی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد، ئیدعای کرد کە برینی سەربازان زۆر جیدی نەبووە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرێک کە لێی پرسی "ئێوە کە وتبووتان لە ئۆپەراسیۆنی مووشەکی ئێران کەس زیانی پێ نەگەیشتووە، بەڵام ئیستا دەوترێت لانی‌کەم ١١ کەس بریندار بوون"، وتی: ئەوان وایان پێ وتبووم .. ئێوە دەبێ پرسیار لە پێنتاگۆن بکەن. بەڵام بە بڕوای من شتێکی زۆر گرینگ و جیدی نەبووە، بە تایبەت بە نیبسەت ئەو برینانەی کە من دیومە.

News Code 30655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha