ترامپ: بەمزوانە بڕیار لەبارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق دەدەین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک کۆماری عێراق کەمێک پێش ئێستا لە پەراوێزی پەنجاهەمین کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی داڤۆس، دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ و بەرهەم ساڵح، بە ئامادەوونی فواد حسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری دارایی و منۆچین، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا گفتوگۆیان کرد.

 دۆناڵد ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا وتی: "لەگەڵ عێراق كاری زۆر پێكەوە دەكەین، لەبواری سەربازیدا و هەروەها، سەبارەت بە داعش پێكەوە كار دەكەین و بەرەوپێشچونی باش هەیە لە نێوان هەردوولا".

ترامپ زیادی کردووە کە زۆر بابەت هەیە دەبێت قسەی لەسەر بكەین ئێستا پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق زۆر باشە، ژمارەی سەربازەكانیشمان بۆ پێنج هەزار سەرباز لە عێراق كەمبوەتەوە كە ژمارەیەكی مێژویی زۆر كەمە و بەمزوانە بڕیار لەبارەی هێزەکانەوە دەدین.

سەبارەت بە بازرگانییەكانی نەوت ترامپ ئەوەی وت کە بابەتی بازرگانی نەوت یەكێكە لە كارە گرنگەكان، هەم بۆ عێراق گرنگە هەم بۆ ئەمریكا، لەبەر ئەوە زۆر بابەتی ئەرێنی هەیە كە قسەی لەسەر بكەین.

لای خۆشیەوە بەرهەم ساڵح رایگەیاند: دەرفەتێكی گرنگە و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆك ترامپ دەكەین، بۆ قسەكردن لەسەر بەرەوپێشچونەكانی ناوچەكە، هیوادارین گفتوگۆكەمان بەرهەمی هەبێت.

وتیشی: ئەمریكا رۆڵێكی سەرەكی بینیوە لە شەڕی داعشدا .

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پێویست دەكات رووبەڕوبوونەوەی داعش بەردەوامی پێبدرێت و كۆتایی پێبهێنرێت، من هەمان بۆچونم هەیە كە پێویستە عێراق خاكێكی سەربەخۆ و سەقامگیری هەبێت.

ڕاشیگەیاندووە کە  بەرژەوەندی هاوبەشی زۆرمان هەیە لەگەڵ ئەمریكا، رووبەڕووبوونەوەی داعش، سەقامگیری و سەروەری خاكی عێراق كاری لە پێشینەمانە".

News Code 30651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =