ڕێگای پەیوەندی ٤٠ گوندی کوردستان داخرا

جێگری رێگاوبانی ئیدارەی گشتی ڕێگاوبان و گواستنەوەی کوردستان وتی: بارینی بەفر و سەهۆڵبەندانی شەوی ڕابردوو لە ناوچە ڕۆژاواییەکانی ئەو پارێزگا ڕێگای پێوەندی ٤٠ گوندی لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان داخستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕامبۆد نۆزەری ڕایگەیاند: ڕێگای ئەو چەند گوندە بە شێوەی کاتی و بە هۆی بارینی قورسی بەفری شەوی ڕابردوو لە سێ شاری کامیاران، بانە و سەوڵاوا داخراوە.

ناوبراو وتیشی: ئێستاکە هاتوچۆ لە تەواوی رێگا سەرەکی و نێوان شارییەکانی پارێزگا بە بێ کێشە ئەنجام دەبێت بەڵام تەمومژ لە ڕێگا کوێستانی و بەرزەکان هەیە.

نەۆزەری وتشی: ڕێگای سەقز-بانە، سەقز-بۆکان و قوروە-هەمەدان ئێستاکە تەمومژە کە لە گەردەنەکان و شوێنە کوێستانیەکانی تەواوی ئەو ڕێگایانە بە شێوەی چڕ دەبینرێت.

جێگری رێگاوبانی ئیدارەی گشتی رێگاوبان و گواستنەوەی کوردستان وتیشی: ئێستاکە کڕێوە لە رێگای سنە-هەمەدان (سەڵواتاوا) و دیواندەرە- سەقز(زەڕینە) و کڕێوە، خلێسکی ڕێگاکان و هاتوچۆ بە زنجیری چرخ لە سەوڵاوا-ژاڵانە لە دیاردەکانی تری رێگاکانی پارێزگایە.

News Code 30645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =