جێگرەوەی ئەبومەهدی موهەندیس دیاری کرا

میدیایەکی عەرەب زمان پاگەندەی کرد کە ئەبو عەلی بەسری وەکوو جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس و جێگری دەستەی حەشدی شەعبی دیاری کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سکای نیوزی عەرەبی لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە پاگەندەی کرد کە حەشدی شەعبی عێراق جێگری ئەو گرووپەی دیاری کرد. دەوترێت ئەبو عەلی بەسری جێگری ئەبو مەهدی موهەندیسە.

ئەو هەواڵە لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ماڵپەڕی حەشدی شەعبی ئەو هەواڵەی بڵاو نەکردووەتەوە.

 سەرتیپ عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێشتر، لە ناساندنی هادی عامری وەکوو بژاردەیەک بۆ جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق هەواڵی داوە و هەندێک لە مێدیا عێراقییەکانیش ڕایانگەیاندبوو کە عامری بە شێوەی فەرمی، بووەتە جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی شەعبی پێشوو.

News Code 30643

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =