پەیامی نوێ سەدر بۆ خۆپیشاندەرانی عێراقی

ڕێبەری رەوتی سەدر لە بارەی خۆپێشاندانەکانی هەینی داهاتووی عێراقەوە نامەیەکی ئاڕاستەی شەقامی ئەو وڵاتە کرد و رایگەیاند: خۆپیشاندان بکەن و بەرەو پێشەوە بچن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر  دەڵێت: کاتێک شۆڕشی گەلی عێراق دەستپێدەکات و بەردەوامی دەبێت، دەبێتە هۆی سەرکەوتن، دەرچونی بیانییەکان، هەروەها سیستەمی نادادپەروەری گەندەڵی کۆتایی پێ دێت.

سەرۆکی هاوپەیمانی سائیرون ئەوەشی وتووە کە سەروەری، ئازادی و چاکسازی لە داوکارییە بنچینەییەکانیانن ئەوان ئەو کەسانەن کە بە دەنگی بەرز "خۆشەویستی نیشتیمان" دەدەن بە گوێی هەمواندا.

سەدر لە کۆتایشدا دەڵێت ئیدی عێراق جێگای بیانییەکان نییە.

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە هەینی داهاتو لەسەر داخوازی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا بەڕێوەبچێت  و هاوپەیمانی فەتحیش کە زۆرینەی لایەنەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە خۆگرتوە پشتیوانی خۆپیشاندانەکە دەکات.

News Code 30638

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =