مەرگی ١٤ کەس بە هۆی ژاراوی بوون بە گاز لە کوردستان

پزیشکی یاسایی لە مەرگی ١٤ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی ژاراوی بوون بە گاز لە سەرەتای ئەوساڵەوە تا کۆتایی سەرماوەز هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێتاش خانی ئابادی بەڕێوبەری گشتیی پزیشکی یاسایی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٧ کەس واتا ٥ پیاو و دوو ژن بە هۆی ژاراوی بوون بە گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن گیانیان لە دەست داوە، ڕایگەیاند: لەو ساڵەدا ڕێژەی کوژراوانی خەڵکی کوردستان بە هۆی گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن تا ٧ کەسین کە بریتین لە ١٢ پیاو و دوو ژن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەری ئەوە هەیە لە گەڵ وەرزی سەرما و زستاندا ڕێژەی کوژراوان بەو بکوژە بێدەنگە بەرز بێتەوە، بیری هێنایەوە: خەڵکی دەبێ ئاگادارانە و بە هوشیارییەوە لەو وەرزەدا لە کوڕە و کەرەسەی گەرماهێنەری گازی کەڵک وەرگرن.

News Code 30635

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =