راسپاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دوا کەوت

سەردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ سویسرا و به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، پرسی ڕاسپاردنی كاندیدی نوێی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دواده‌خات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی شاندی باڵای عێراق ده‌كات له‌و كۆڕبه‌نده.

‌به‌وهۆیه‌وه‌ ڕاسپاردنی كاندیدی نوێی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواده‌كه‌وێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ میدیاكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، هێشتا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك ڕێكنه‌كه‌وتوون، كه‌ هه‌م ڕه‌زامه‌ندی شه‌قام هه‌م ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی له‌سه‌ر بێت.

News Code 30630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =