ساڵی ۲۰۲۰ کۆتایی هاتنی ئەمریکا لە عێراق دەبینین

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد: دەوڵەتی بەغدا هەوڵی پێویستی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەست پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عەلی غانمی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پەسەند کراوی پەرلەمان لە سەر دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەو وڵاتە، هێنایە ئاراوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە وتی: دەولەتی بەغدا هەوڵی پێویستی بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەست پێکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە وتیشی: گەڵاڵەی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق گەڵاڵەیەکی ناچارکەرە لە سەر دەوڵەت و هەوڵی پێویست بۆ بەدی هێنانی ئەو بابەتە گرینگە، ئەنجام دراوە.

ناوبراو بەوتنی ئەوەی کە هەوڵی ئەمریکییەکان دژی حەشدی شەعبی قبووڵ نەکراوە وتی: لە ئەمساڵی زایینیدا کۆتایی هێنان بە هەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەبینین.

News Code 30628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =