جوامێرانە دوژمنی سەردار سولەیمانی دەکەینە ئامانج

فەرماندەی هیزی قودسی سوپا وتی: دوژمن سەردار سولەیمانی ناجوامێرانە شەهید کرد، بەڵام ئێمە لە سای خودا و هەوڵی هەموو ئازادخوازانی جیهان، جوامێرانە دوژمنی ئەو دەکەینە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قائانای فەرماندەی هێزی قودسی سوپا ئەوڕۆ (دووشەممە) لە ڕێوڕەسمی ناسێنرانی بە فەرماندەیی هێزی سوپای قودس لە ئەرکانی فەرماندەیی گشتیی سوپا، وتی: دوژمن سەردار سولەیمانی ناجوامێرانە شەهید کرد، بەڵام ئێمە لە سای خودا و هەوڵی هەموو ئازادخوازانی جیهان، جوامێرانە دوژمنی ئەو دەکەینە ئامانج.

وتیشی: دوژمنانی ئێمە جگە لە زمانی زەخت و زۆر، هیچ زمانێکی دیکە نازانن، هەر بۆیە دەبێ قورس و پتەو لە بەرامبەریان بوەستین. ئەگەر ئێمە ئەرکەکانی خۆمان بە باشی ڕاپەڕێنین، هەموو هەڕەشەکان دەتوانن ببنە دەرفەت.

فەرماندەی هیزی قودسی سوپا لە کۆتاییدا تاقە رێگەی زاڵ بوون بە سەر دوژمنانی، خۆڕاگری و وەستان زانی و جەختی کرد: ئەو رێگەی ڕۆشنەی حاج قاسم بە هێز و تۆکمەیی هەنگاوی تێدا هەڵدەگرت، هەر وەک لە حوکمی فەرماندەیی باڵای هەموو هێزەکاندا پێداگری لێ کراوە، بە هێزەوە درێژە پێ دەدرێت.

News Code 30623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =