جەختی مێرکێل لەسەر کردنەوەی ناوچەیەکی دژە فڕین لە سووریا

سەرۆکی ئاڵمانیا لە لێدوانێکدا خوازیاری کردنەوەی ناوچەیەکی هێمن و دژە فڕین لە سووریا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی ئاڵمانیا، "ئانجێلا مێرکێل" لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: من بۆ جارێکی دیکە داخوازی خۆمم بۆ کردنەوەی ناوچەگەلێک لە سووریا کە تێیدا ئاگربڕ بە شێوەی تایبەتی جێبەجێ کرابێت، دەخەمەڕوو.

سەرۆکی ئاڵمانیا خوازیاری کردنەوەی ناوچەیەکی ‌هێمن لە سووریا لە نزیکیی سنوورەکانی تورکیا بوو.

رۆژنامەی جێرازالم پۆستیش لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: سەرۆکی ئاڵمانیا لە سەر ئەو بڕوایەیە کە دەبێ لە پێناو کردنەوەی ناوچەیەکی تایبەتی و هێمن لە سووریا لە نزیکی سنوورەکانی تورکیا هەوڵ بدرێت، بۆ ئەوەی پەنابەران بتوانن لەو ناوچەیانەدا سەقامگیر بن.

مێرکێل وتیشی: بوونی ئەو ناوچانە لە سووریا دەتوانێ ئاستێکی باڵای ئاسایش و ئەمنییەت دەستەبەر بکات.

سەرۆکی ئاڵمانیا شەوی ڕابردوو لە ماوەی ئامادەبوونی خۆی لە تورکیا سەردانی بنکەی پەنابەرانی سووریی لەو وڵاتەدا کرد.

News Code 3061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =