بۆچی کۆمپانیا ئەورووپیەکان لە گەڵ ئێران مامەڵە ناکەن

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کۆمپانیا ئەورووپییەکان بە هۆی ترس و نیگەرانی لە گەمارۆوەکانی ئەمریکا، لە گەڵ ئێران مامەڵە ناکەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا وێرای ئاماژە بە بەڵێنەکانی جان کری لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکانی ئێران، نووسی: زۆربەی کۆمپانیا ئەورووپییەکان بە هۆی ترس لە ئەمریکا هێشتا ئامادەی مامەڵە لە گەڵ ئێران نین.

بە وتەی ئەو رۆژنامەیە سێ مانگ پاش لابردنی گەمارۆوەکان، کۆمپانیا ئەورووپییەکان هێشتا ناتوانن لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لە گەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان گرێبەست واژۆ بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیدار لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتبووی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئێران لە سێ مانگی ڕابردووەوە لابردراوە و بانکە ئەورووپییەکان نابێ لە مامەڵە لە گەڵ ئێران ترس و نیگەرانییەکیان بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی هەوڵ دەدات ئەو گرووپە بیانیانەی کە خوازیاری سەرمایەدانەری لە ئێرانن لە سەرلێشێوای دەربێنێت.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە درێژەدا بە گێرانەوەی لە کۆمپانیاگەلی تیجاری و بانکە ئەورووپییەکان دەنووسێت: ئەورووپییەکان هێشتا ئەمریکا بە لەمپەری سەرەکیی بەردەم خۆیان بۆ بازرگانی کردن لە گەڵ ئێران دەزانن.

بەر لەوە کۆنگرێسی ئەمریکا چەندین گەمارۆی نوێی لە پەیوەندی لە گەڵ مانۆری مووشەکیی ئێران پەسند کردبوو کە دەبێتە هۆی نیگەرانیی کۆمپانیا ئەورووپییەکان.

کارناسانی ئابووری دەڵێن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دەبێ هەلومەرجی ئێران لە بەکارهێنانی ئابووریی دۆلار لە بازرگانی نێونەتەوەییدا ڕوون بکاتەوە.

News Code 3060

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =