ئەیرلاینە جیهانییەکان گەڕانەوە ئاسمانی ئێران

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی فلایت رادار ۲۴، گەشتە تێپەڕەکانی ئاسمانی ئێران دووبارە دەستیپێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەشتە تێپەڕەکانی ئەیرلانەکانی تۆرکیش، ئازەربایجان، حومان، پاکستان، رووسیا، بلاڕووس، فلای دۆبی و ئیمارات و بەنگلادش لە گەڵ قەتەر ئەیرویز گەڕاونەتەوە ئاسمانی ئێران.

دوای داکەوتنی فڕۆکەی ئۆکراینی لە ئاسمانی ئێران بە هۆی لێدانی بە هەڵەی مووشەک،  هەندێ ئەیرلاینی ئەورووپایی بە چەواشەکاری خەریک بوون ئاسمانی ئێران نائەمن نیشان بدەن و بە ئاسمانی ئێراندا تێپەڕ نەدەبوون.

ئێستا بە تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژ بە سەر ڕووداوی فڕۆکەی ئۆکراینی ، جارێکی دیکە سەلمێندرا کە ئاسمانی ئێران ئەمن تر و هەرزانترە بۆ گەشتی ئاسمانی لە کردیدۆرەکانی گەشتی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا.   

News Code 30597

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =