پارتە کوردییەکانی تورکیا لە ئامەد کۆبوونەوە

پارتە سیاسییە کوردییەکان لە گەڵ ڕێکخراوە مەدەنی و لایەنە سیاسییەکانی کوردەکانی تورکیا بە رێکخستنی پارتی دیمۆکراتی گەلان و پارتی ناوچە دیمۆکراتیکەکان کۆبوونەوەی یەکگرتوویی پارتە کوردییەکانی تورکیایان لە ئامەد دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتە سیاسییە کوردییەکان لە گەڵ ڕێکخراوە مەدەنی و لایەنە سیاسییەکانی کوردەکانی تورکیا بە رێکخستنی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە و پارتی ناوچە دیمۆکراتیکەکان (بەدەپە )کۆبوونەوەی یەکگرتوویی پارتە کوردییەکانی تورکیایان لە ئامەد دەست پێکرد.

ئەو کۆبوونەوە کە دوو ڕۆژ دەخایێنێت میوانداری سیاسەتوانگەلێک لە کۆنگرەی کۆمەڵەی دیمۆکرات( DTK)، جووڵەی ئازادی ژنان(TJA)، ئەنجومەنی شۆڕشگێڕانی کوردی دیمۆکرات(DDKD)، پارتی مرۆڤ و ئازادی(PİA)، پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی تورکیا(KKP)، پلەتفۆرمی کوردە دیمۆکراتەکان-باکوور(PDK-BAKUR)، پارتی دیمۆکراتی کوردستان-تورکیا(PDK- T)، لە گەڵ سیاسەتوانگەلێک وەکوو ئەحمەد تورک، لەیلا گۆڤەن و رێبەری هۆزە کوردییەکانە.

لە بەشێک لە قسە سەرەتاییەکانی ئەو کۆبوونەوە بە جەخت لە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئێران و لیبیا ڕاگەیێندرا: گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە لیبیا و توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا جارێکی تر نیشان درا کە بە داخەوە نیشانەکانی تەواو بوونی شەڕ لە ناوچەکە بوونی نییە. لە ناوەندی ئەو شەڕەش کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە درێژەی هەیە، جوگرافیای کوردستانی تورکیایە. تەواوی ئەو گۆڕانکارییانە کوردەکان، دەستکەوتەکانیان و سیاسەتەکانیان لە نزیکەوە دەخاتە ژێر کاریگەری.

News Code 30585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =