کتێبی «من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیر بم!» بڵاو کرایەوە

کتێبی نوێ شاعێری ناسراو، ئارام فەتحی لە ژێر ناوی «من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیر بم!» چاپ و ڕەوانەی بازاڕ کرا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی "ماڵی کتێبی کوردی"، بابەتانێک وەک هەژاری، پرسی ژن، منداڵانی کار، کۆڵبەر، نەخۆشی و ئێش و دڵتەنگی و تەنیایی، لە مژارە سەرەکییەکانی ناوەڕۆکی ئەم کتێبەن.
فۆرمی ئەم کتێبە نوێیە جیاوازە لە گەڵ دوو کتێبی پێشووی ئارام فەتحی بە ناوەکانی "ئەوەندە بە مردنا تکاوم"  ( ۲۷۱٤ی کوردی لەچاپ دراوە) و "من غوربەتم" (۲۷۱۷ی کوردی لەچاپ دراوە) ، لێرەدا هەوڵ دەدا هەرچی زیاتر، ئەزموونی ژیان و هەستی ڕۆژانەی لە ژیان، بە شێوەی زیندوو بهێنێتە ناو شیعرەوە.
کتێبی “من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیر بم”، لە ۲۰۹ لاپەڕە پێک هاتووە  و بڵاوڤگەی یادی شاری سلێمانی چاپ کراوە.

News Code 30582

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =