سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بەمزوانە هەڵدەبژێردرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە تیرۆری ئەبوو مەهدی موهەندیس بووەتە هۆی یەکگرتوویی شیعەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە المسلە، ندا شاکر لە هاوپەیمانی نەس ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیناد کە پرسی سەرۆک وەزیریی عێراق لە ڕۆژانی داهاتوو بە شێوەیەکی خێرا ڕوون دەبێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لایەنە شیعەکان پاش تیرۆری ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی پێکەوە یەکگرتووتر و هاودڵترن و کێشەکانیان ناوتە لاوە.

شاکر وتی: نزیک بوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بە یەکتر لە هەڵبژاردنی خێرای سەرۆک وەزیری کاریگەری دەبێت.

ئەو پەرلەمانتارە عێارقیە لە هاوپەیمانی نەسر جەختی کرد: لە ڕۆژانی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران ڕوون دەبێتەوە و دەنگی متمانە بە عادل عەبدولمەهدی دوور لە چاوەڕوانییە و نایێتە دی چونکە خەڵک دژی دەوڵەتی ئێستان.

News Code 30578

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =