تەرمی دوو گەنج لە شاری سەقز دۆزرایەوە

تەرمی دوو گەنجی نزیکەی ٢٤ ساڵە لە هاوێری جادەی دەرەوەی شاری سەقز دۆزرایەوە و پۆلیس ڕایگەیاندووە کە هۆکاری مەرگیان دوای تاوتوێ کران ڕادەگەیێندرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی دوو گەنجی نزیکەی ٢٤ ساڵەی سەقزی کە پێش‌تر ون‌بوونیان لە لایەن بنەماڵەکانیان بە هێزەکانی ئینتزامی ڕاگەیێندرابوو، لە هاوێری کەمەربەندی شاری سەقز دۆزرایەوە و لە گەڵ تەرمەکانیان نامەیەک دۆزرایەوە کە گومانی خۆکوژی لێ دەکەوێتەوە. بە گوێرەی شایەدانی نزیک ئەو دوو کەسە هاوڕێی نزیکی یەکتر بوونە.

تەرمەکان پاش دۆزرانەوە ڕادەستی پزیشکی یاسایی کراون و هۆکاری مەرگیان لە تاوتوێ کردنە و بە وتەی پۆلیسی هاوپەیوەند پاش ئەنجام درانی قۆناغە یاساییەکان و هۆکاری مەرگیان ڕادەگەیێندرێت.

News Code 30575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =