بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە پەراوێزەکان لە سەر بەشداری کەسایەتییە سیاسی و ڕێبەرەکانی لایەنە دژبەرەکان لە شانۆی وەرگیراو لە کتێنی " دەوران" لە نووسینی ناوبراو، وتی: لە پاڵ یەک وەستان، یکگرتن و پێکەوە قسە کردن هیچ خەسارێک لە هیچ کەس نادات. هەڕەشەی سەرەکی دروست کردنی جەمسەر لە کۆمەڵگا، ڕق و قینە. نە تەنیا وەستان لە پاڵ یەکتر پەرەپێنادات بەڵکوو بۆ چارەسەری دیمۆکراتیک و دانوستان بۆ چارەسەری کێشەکانیش یارمەتیدەرە.
وتیشی: ئەرک و بەرپرسایەتی سەرەکیش لێرە لە ئەستۆی سیاسەتە. دژایەتی ئێمە لە گەڵ توندوتیژی بنەڕەتی ئەخلاقی و بیری ئێمەیە. ئامانجی سەرەکیش لە ئەم ڕێگایە کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و شەڕ و کردنەوەی ڕێگاچارەیە.
دەمیرتاش لە درێژەدا هێناویە: ئێمە درێژە دەدەینە یەکگرتوویی لە گەڵ تەواوی کەسانێک کە دژی توندتیژی و شەڕن و پاڵپشتی دەکەین لە دیمۆکراسی و ئاشتی. هەواڵەکان لە ئەم دواییە شوێن دەگرین و بە هۆی توندوتژی لە سووریا و تورکیا منداڵانی ئەم وڵاتانە گیانی خۆیان لەدەست دەدەن. بە بێ جیاوازی دانان لە نێوان دایکانێک کە منداڵەکانیان لە دەست دەدەن، هەمووان بۆ ئاشتی، ئازادی و ژیانی یەکسان بانگهێشت دەکەین.
بۆچوونی ئێوە