ترامپ وردەکاری نوێ لە تیرۆری سەردار سولەیمانی ئاشکرا کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەوەی دڵی لایەنگرانی کۆماریخوازی خۆی وەدەست بێنێت، وردەکاری نوێ لە شەهادەتی سەردار سولەیمانی خستە ڕوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ  لە کۆبوونەوەیەکی خۆیدا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، وتی: سەردار سولەیمانی پێش تیرۆر قسەی خراپی دژی ئەمریکا دەکرد، تا کەی دەبوو گوێ لەم قسانە بگرین.

ترامپ لە درێژەدا ڕایگەیاند: بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا وتیان قوربان! ئەوان (سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس) پێکەوەن. قوربان ئەوان تەنیا ۲ خولەک و ۱۱ چرکە کاتیان هەیە. قوربان! ئەوان هەر ۲ خولەک و ۱۱ چرکە کاتیان بۆ زیندوو بوون هەیە. ئەوان لە ئۆتۆمبێلێکدان، لە ئۆتۆمبێلیکی زرێپۆشدان، ئێستا تەنیا ۱ خولەک کاتیان هەیە.۳۰  جرکە، ۸،۹،۱۰ دواتر (دەنگی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بیسترا.)

ڕاشیگەیاند: دواتر پرسیم ئەم کەسە لەکوێیە و ئەمە دوایین جار بوو کە شتێکم لەبارەیەوە بیست.

News Code 30568

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =