ئەمریکا لانی کەم ۱۰۰ تەرمی سەربازەکانی لە عین الاسد بردووتە دەرەوە

سەرۆکی نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕش وتی: لانی کەم ۱۰۰ تەرم لە بنکەی عین الاسد براوەتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا محەمەد موحەمەدی گوڵپایگانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نوێژی هەینی شاری یاسوج وتی: هەروا کە فەرماندەی هەوا فەزای سوپا وتوویەتی: ئامانجی ئێمە کوشتن نەبووە و ئامانجمان تێکشکاندنی ناوەندە هەستیارەکان بووە.

وتیشی: ئەگەر بمانویستایە کەس بکوژین لانی کەم ۵۰۰ کەس ئەکوژرا.

گوڵپایگانی ڕایگەیاند: دوای شەهید کردنی سەردار سولەیمانی , کۆماری ئیسلامی ئێران وای لە ئەمریکا کرد کە تا ئێستا لە مێژوودا نەبووە. ئێران بە مووشەک بنکەی عین الاسدی کاول کرد.

ڕاشیگەیاند: ئەمریکاییەکان دەیانەویست عێراقیش هەر وەک سعوودیە دادۆشن بەڵام سەردار سولەیمانی پیلانەکانی ئەمریکای پووچەڵ کردەوە.

ڕێکخستنی حەشدی شەعبی و ڕاهێنانیان بۆ بەرەنگاریی ئەمریکاییەکان دوایین کاری سولەیمانی بوو.

News Code 30557

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =