بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕووحانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پێنجاو نۆهەمین کۆبوونەوەی گشتی بانکی ناوەندی، وتی؛ فەرماندەیەکی سەربازنی ئێمە بە دەستی ئەمریکییەکان تیرۆر دەکرێت و کاریگەری ئەو شەهادەتە لە تەواوی جیهان و ناوچەکە دەردەکەوێت.
ناوبراو جەختی کرد: ئێرە بانکی ناوەندییە و ئەو شەهادەتە تەنانەت لە سەر نرخی دراو، نەوت، بوورس و هەموو بازاڕەکانی جیهان کاریگەری دانا و لە باری لۆژیکی، هزری و سیاسییەوە تەواوی ناوچەکەی خستە ژێر کاریگەرییەوە.
ناوبراو جەختی کرد: کەمتر وڵاتێک هەیە کە لە بەرانبەر ئەمریکا بتوانێت ڕاشکاوانە ڕایبگەیێنێت و بنکەیەکی گرینگی ناوچەیی مووشەک باران بکات. ئەوەی کە لە کردەوەدا بنکەیەکی ئەوان لە نیوەشەودا نهەژێنین و پێنتاگۆن بۆ ٢٤ کاتژمێر لە بەرانبەر ئەو ڕووداوە بەخەبەر بهێڵینەوە و ناچاری بکەین تا دەست لە هەڕەشە هەڵبگرێت، زۆر گرینگە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی کردە سەر هەڕەشەکانی ترامپ بۆ هێرش بۆ سەر ٥٢ شوێن لە ئێران و زیادی کرد: ئێمە هەڕەشەمان کرد، شێوە و بەرنامەی ئەوان گۆڕدرا و ڕاشکاوانە کشانەوە.
بۆچوونی ئێوە