هیچکات جەنایەتی ئەمریکا لە تیرۆری سەدار سولەیمانی فەرامۆش ناکەین

سەرۆک کۆمار وتی: جەنایەتی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی هیچکات لە بیر ناکەین و لام وایە گەلانی ناوچە بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا و دەرکردنی ئەو دەستدرێژکارانە نابێ ئارام و ئۆقرەیان بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ "سێ‌شەممە" لە دیدار لە گەڵ "عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریا لە تاران وتی: ئەوڕۆکە دەستێوەردانی ئەمریکییەکان لە کاروباری وڵاتانی دیکە و هەوڵدان بۆ زاڵبوون بە سەر بیرە نەوتییەکانی سووریا ئاشکرایە و ئەوان قەت بیریان لە بەرژەوەندیی نەتەوەکانی ناوچە نەکردۆتەوە.

ڕۆحانی وتیشی: ئێران هەر بەوجۆرەی کە لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، شان بە شانی حکوومەت و گەلی سووریا بووە، بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتی کردنی گەلانی ستەملێکراو لە هەمبەر داگیرکەران و درێژە بەو ڕەوتەش دەدات.

سەرۆک کۆمار بە بیرهێنانەوەی شەهید کرانی سپەهبۆد سولەیمانی لە لایەن دوژمنانی تیرۆریزمی ئەمریکی تەنیا بە تاوانی پاڵپشتیی لە خەڵکی چەوساوەی ناوچە و پووچەڵ کردنەوەی پیلانی ئەمریکا و زایۆنیزم لەم ناوچەدا، جەختی کرد: جەنایەتی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی هیچکات لە بیر ناکەین و لام وایە گەلانی ناوچە بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا و دەرکردنی ئەو دەستدرێژکارانە نابێ ئارام و ئۆقرەیان بێت.

جەختیشی کرد: دەبێ هاوکارییەکانی ئێران و سووریا و وڵاتانی دیکە تا گەیشتن بە سەرکەوتنی کۆتایی و ڕیشەکێش کردنی تیرۆریستان، کشاندنەوەی هێزی داگیرکاری دەرەکی لە خاکی سووریا و گەڕاندنەوەی ئاوارە سوورییەکان بەردەوام بێت و هەروەها ڕەوتی دەست پێکراوە لە کۆمیتەی دەستووری سووریا وەدی هێنەری ویست و ئارەزووی گەلی ئەو وڵاتە بێت.

هەروەها لەو دیدارە "عیماد خەمیس" وێڕای سەرەخۆشیی شەهیدکرانی سەرداری سپەهبۆد "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: ئامادەبوونی ئەمریکییەکان لە سووریا نمونەی ئاشکرای داگیرکەری بووە و هەموو گەلان و حکوومەتانی ناوچە دەبی لە هەمبەر ئامادەبوونی ناڕەوای ئەوان لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا خۆڕاگری بنوێنن.

سەرۆک وەزیرانی سووریا شەوی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی پلەبەرزدا بە مەبەستی دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتە تاران.

News Code 30532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =