ئێران دژی ترامپ لە دادگە نێودەوڵەتییەکان سکاڵا تۆمار دەکات

وتەبێژی دەزگای داد وتی: هەوڵ دەدەین هەم لە کۆماری ئیسلامی، عێراق و لە دادگەی لاهە دژی سوپا و دەوڵەتی ئەمریکا و ترامپ سکاڵا تۆمار بکەین و دۆسیە پێک بێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان بە دوای ئاژاوە و قەیراننانەوە لە ناوچە و ئێران لە رێگەی شەڕی نەرم و هەنگاومەی میدیایین، وتی: لە رۆژانی ڕابردوو شایەدی ڕووداوگەلی دڵتەزێنی وەک گیان لە دەست دانی ژمارێک لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی بەرێ کردن و ئەسپاردەی شەهیدان لە کێرمان و هەروەها مەرگی شەهادەت‌ئاسای موسافیرانی فرۆکەی ئۆکراینی بووین و لێرەدا وێرای سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو خۆشەویستانە و هاووڵاتیانی بیانی ناو ئەو گەشتە ڕادەگەیێنین کە تازەیەباری ڕاستەقینە ئێمەین، نەک دیتران و ئەمریکا و بەریتانیا کە هەردەم ڕۆڵی خوێنمژیان گێڕاوە.

ناوبراو سەبارەت بە کاردانەوەی دەزگای داد بە ئامادەبوونی باڵوێزی بەریتانیا لە بشێوییەکاندا ڕوونی کردەوە: لە نێوان هەڵمەتی ناڕەزایەتی و دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی جیاوازی هەیە و واز لە ئاسایشی ئێران ناهێنین و لەوبارەیەوە بەرپرسایەتی ئێمە ئاسایشی هاووڵاتیانە و تارفمان لە گەڵ هیچ کەسێک کە ئیدعای حەسانە بکات نییە. هەڵبەت ڕێز لە یاساگەلی نێودەوڵەتیش دەگرین بەڵام جەخت لەوەش دەکەین کە ڕێز گرتن لە کۆنوانسیۆنگەلی نێودەوڵەتی نابێ یەک لایەنە بێت.

وتیشی: باڵوێزی بەریتانیا وەک باڵاترین بەرپرسی ئەو وڵاتە لە خاکی ئێران بۆی نییە کۆبوونەوەیەکی نایاسایی بەشداری بکات و وێنە بگرێت و خەڵکی بۆ بشێوی هان بدات. هەر بۆیە بە پێی چاوەروانی خەڵکی لە ئێمە و یاساگەلی نێودەولەتی پێویستە ئەو کەسە لە ئێران دەرکرێت. ئەگەرچی بەرپرسایەی ئەو باسە لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوەیە.

ئیسماعیلی سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی کەسانی هاوپەیوەند بە داخرانی فرۆکەی ئۆکراینی ڕایگەیاند: ئەگەرچی ئامادەبوون و داپێدانانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری و خۆشەویستانمان لە هەوافەزادا لە بەرامبەر گەلی ئێران جێی ڕێز و ستایشە، بەڵام لەو پەیوەندییەدا سەرەتا کۆمیسیۆنگەلی پسپۆڕی لە ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری پێک دێت و ڕەهەندەکانی بابەتەکە لێک دەدرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری ڕاسپاردراوە بۆ لێک دانەوەی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکان و کەڵک وەرگرتن لە کارناسانی پسپۆڕیی بواری سایبێری و شەڕی ئەلەکترۆنی و زانیارییە تۆمار کراوەکان لە قوتووی ڕەشدا و کۆکردنەوەی هەموو زانیارییە هاوپەیوەندەکان بەو بابەتە و توێژینەوە لە ژمارێکی زۆر کەسانی ئاگادار.

وتەبێژی دەزگای داد بە ئاماژە بە دەستگیرکرانی کەسانێک لەوبارەیە، زیادی کرد: سێ خاڵی گرینگ لەو دۆسیەدا بریتین لە دەستەبەرکرانی مافی مادی و مەعنەوی گیان بەخت‌کراوان و بنەماڵەکانیان، دۆزینەوەی حەقیقەت و ڕاستیی ڕووداوەکە و ڕاپەڕاندنی دادپەروەری لە لێکدانەوەکان. هەڵبەت نابێ لەمناوە چاوپۆشی لە شەڕئاژۆیی ئەمریکا وەک هۆی سەرەکیی ڕووداوەکەش بکرێت.

ناوبراو سەبارەت بە پەیجۆرییەکانی دۆسیەی تیرۆری شەهید سەردار سولەیمانی وتی: ترامپ و دەوڵەتەکەی ڕاشکاوانە دانیان بەو هەڵمەتە تیرۆریستییەدا ناوە. هەر نۆیە ئێمە لامان وایە لە بابەتی سزادانی تاوانباران لە سێ ناوەندەوە هەوڵ بدەین کە بریتین لە دادگەکانی سزای کۆماری ئیسلامی ئێران، وڵاتی عێراق وەک شوێنی ڕوودانی تاوانەکە و دادگەی نێودەوڵەتی لاهە کە لەوێدا کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق پێکەوە لە دژی سوپا و دەوڵەتی ئەمریکا و خود ترامپ سکاڵا تۆمار دەکەین و دۆسیە پێک دێنین.

وتیشی: دوور نییە ترامپ لە دوای سەرۆک کۆماریی لە لایەن ئەو دادگەوە بانگهێشت و لێ پرسینەوەی لێ بکرێت.

News Code 30527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =