بۆ مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ڕێککەوتنی نوێ ناکەین

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا نایەوێت ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ ئەمریکییەکان بە مەبەستی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق واژۆ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڤیلیام وردە وتەبێژی دەوڵەتی عءراق بە ڕاپۆتەکان لە سەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وتی: بەغدا هیچ بڕیارێکی لە سەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەداوە.

وردە وتیشی: ئێمە نامانەوێت ڕێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ ئەمریکییەکان بە مەبەستی مانەوەی ئەوان لە عێراق واژۆ بکەین.

ناوبراو جەختی کرد کە بەغدا هەروەها پێبەندی پەسەند کراوی پەرلەمان بۆ کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکانە.

وردە وتیشی: پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق تەواوی هێزە بیانییەکان دەگرێتە بەر و تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکا نییە. دوەڵەت لە ڕێگای بەڕێوە بردنی پەسەند کراوی پەرلەمان هەنگاو دەنێت.

News Code 30523

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =