بریتانیا خەریکە هاوبەشی لە گەڵ کارە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: بریتانیا خەریکی دووپات کردنەوەی هەڵسوکەوتی ئەمریکایە و کوێرکوێرانە لە گەڵ سەربزێویی تیرۆریستی ئەو هاودەستی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەوەی ئێران لە هەژماری تاکەیی خۆی لە تەیتەری بە قسەکانی بەرپرسانی بریتانیایی لە هەڕەشە لە ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبرو لە ئەو تویتەدا نووسی: هەڵەی دیپلۆماتیک؟ بریتانیا خەریکی دووپات کردنەوەی هەسلوکەوتی ئەمریکایە و کوێرکویرانە لە گەڵ سەربزێوییەکانی ئەو هاودەستی دەکات. دوایین جار کە بریتانیا لە لایەن ئەمریکا بەرەو ڕێگایەکی خراپە کێشرا، شەڕی عێراق بوو.

بە ڕاپۆرتی مێهر، دۆمنیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕۆژی ڕابردوو لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، هەڕەشەی سەپاندنی گەمارۆی زیاتری لە سەر ئێران کرد، پاش چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەورووپا.

News Code 30520

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =