عێراق پەیکەرەی سەردار سولەیمانی لە بەغدا دادەنێت

وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق بڕیاری دا بە دروست کردنی پەیکەرەی یادی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە بەغداد.

بە ڕاپۆرتی ئاݫانسی هەواڵی مێهر, وەزیری رۆشنبیری عێراق رەزامەندی لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی پەیکەری یادەوەری روداوی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاوکارەکانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەربڕی.

عەلی جاسم محەمەد، وەزیری رۆشنبیری عێراق واژۆی لەسەر فەرمانی دروستکردنی پەیکەری یادەوەری روداوی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیسی کرد.

هەر بەپێی ئەو فەرمانە وەزارییە، پەیکەری یادەوەرییەکە لە فڕۆکەخانەی بەغداد لە شوێنی بۆردومانەکەی ئەمریکیەکان دادەنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی رۆشنبیری پێشبڕکێیەکی بۆ هەڵبژاردنی جوانترین دیزاینی پەیکەری یادەوەرییەکە رێکدەخات.

News Code 30519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =