دیوانی باڵای ئەمریکا ڕاگرتنی ١.٦٨ ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئێرانی قبووڵ نەکرد

دیوانی باڵای ئەمریکا دەنگی دادگایەکی پلە خوارتری لە سەر ڕاگرتنی داراییەکانی بانکی ناوەندی ئێران بە بڕی ١.٦٨ ملیار دۆلاری ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دیوانی باڵای ئەمریکا ڕاگرتنی ١.٦٨ ملیار دۆلار لە داراییەکانی بانکی ناوەندی ئێرانی لە لۆکزامبورگ و ئیتالیا ڕەت کردەوە.

دوابەدوای سکاڵای بنەماڵەی کوژراوانی بۆمبدانەری ساڵی ١٩٨٣ لە بنکەی چەکدارانی دەریایی ئەمریکا لە بەیرووت دادگایەکی پلە خوارتر داوای ڕاگرتنی ١.٦٨ ملیار دۆلار لە داراییەکانی بانکی ناوەندی ئێرانی کردبوو.

دەنگی دیوانی باڵا لە دۆخێکدا دەرکراوە کە یاسایەکینوێی فیدراڵ ئەو ئیزنە دەداتە سکاڵاکەرانی ئەو دۆسیە داوای باج لە ئێران بکەن و دادوەرەکانی دیوان یباڵا داوایان لە دادگا پلە خوارترەوەکان کردووە بۆ داوای باج، یاسا نوێیەکەی فیدراڵ لە بەرچاو بگرن.

بنەماڵەی کوژراوانی ئەو بۆمبدانەرییە بە تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەستێوەردان لە ئەو ڕووداوە داوای ڕاگرتنی داراییەکانی ئێران و وەرگرتنی باجیان کردووە.

News Code 30518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =