بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دیوار، یەکەمین ڕۆمانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە ژێر ناوی لەیلان لە لایەن بڵاڤگەی دیپ نۆت لە دووتۆی ٣٠٠ لاپەڕە چاپ کرا و بڕیارە لە ٢٢ی ژانڤیەوە بڵاو بێتەوە.
دەمیرتاش کە ئێستا لە زیندانی ئەدیرنەیە و پێشتر دوو کۆمەڵەی چیرۆکی لە زیندانەوە بە ناوەکانی "سەحەر" و "دەوران" بلاو کردۆتەوە، ئەم ڕۆمانەی پێشکەش کردووە بە باشاک دەمیرتاشی هاوسەری و دوو کچەکەی دەلال و دیلدا دەمیرتاش.
شایانی باسە، کتێبی "سەحەر" کە بە ١٤ زمانی جیهان وەرگێڕدراوە و یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی تورکیا، هاوکات بەربژێری خەڵاتی ئەدەبی مەدیچیی فەڕەنسا و خەڵاتی باشترین وەرگێڕانی بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن ئەنجومەنی جیهانی پێنووس (PEN)ی پێبەخشراوە.
بۆچوونی ئێوە