بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دوای هەستامی لافاو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە پەیامێکدا جەختیان کرد: دامودەزگا دەوڵەتی و مەدەنییەکان زیاتر بەدەم خەڵکەوه بچن.
لەو پەیامەدا هاتووە بە هۆی بارانی بەخۆڕ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و هەندێ ناوچەی تر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات ئاو کێشەی دروست کردووە و خەساری ماڵوێران کەری داوە لە خەڵک, بۆیە پێویستە لە پاڵ ئەو خزمەتگوزاریەی تا ئێستا کراوە دامودەزگا دەوڵەتییەکان و خەڵکیش زیاتر یارمەتی ئەو خەڵکە ئازیزە بدەن تا بەر بە خەساری گەورەتر بگیردرێت.
بۆچوونی ئێوە