شەمخانی: واز لە پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندیی نییشتیمانیی ئێران ناهێنین

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەختی کرد: ئێران بە مووشەک‌بارانی بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد و وەڵامی کوشندەی بە جەنایەتی ئەمریکی، بۆ جارێکی دیکە سەلماندی کە بە هیچ چەشنێک لە پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندیی نەتەوەیی کەمتەر خەم نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان شەمخانی نوێنەری رێبەری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە دیداری عەماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سووریا و وەفدی یاوەری کە بۆ گەیاندنی پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی بەشار ئەسەد و دەوڵەتی سووریا بۆ شەهید کرانی سەردار سولەیمانی سەردانی ئێرانیان کردووە،  جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک‌بارانی بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد و وەڵامی کوشندەی بە جەنایەتی ئەمریکی، بۆ جارێکی دیکە سەلماندی کە بە هیچ چەشنێک لە پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندیی نەتەوەیی ناکشێتەوە.

شەمخانی وتیشی: ترامپ و ڕاوێژکارانی گەمژەی پێیان وابوو بە تیرۆری فەرماندەی نەبەزمان حاج قاسم سولەیمانی، بەرەی بەرخۆدان نۆشوستی دێنێ، بەڵام بە پێچەوانە خوێنی ئەو شەهیدە و هاوسەنگەرانی بووە هۆی یەکڕیزی و بێزاریی زیاتری خەڵکی ناوچە و جیهان لە ئەمریکا.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی بۆ هەڵمەتەکانی دەوڵەتی سووریا لە کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی گرووپگەلی تیرۆریستی لە ئەدلەب جەختیشی کرد: تالانی نەوتی سووریا و دزینی سەرچاوەگەلی ئەو وڵاتە تراژێدیایەکی دیکەیە کە بە کشانەوەی یەکجاریی ئەمریکا لە ناوچە کۆتایی پێ دێت.

News Code 30506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =