بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ڕابێرت ئۆبرایان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا لە گەڵ ئاکسیۆس پاگەندەی کرد کە ئەگەر ئێران بیەوێت داونستان بکات؛ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵدەوەشێنێتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە ئابووری ئەمریکا زۆر باشە و ئەوە ئێرانە کە پێویستی بە دانوستان هەیە.
پاگەندەکانی ئۆبرایان لە حاڵێکدا دێنە ئاراوە کە ترامپ رۆژی ڕابردوو لە پەیامێکی تویتەریدا پاگەندەی کردبوو: لە ڕاستیدا، من قەت گرینگ نییە بۆم کە ئایا ئێران دانوستان دەکات. ئەوە بە تواوەتی پێوەندی بە ئەوانەوە هەیە.
لە نێو ئەو هەموو وتووێژە دژەدا، مارک سپەر وەزیری بەرگری ئەمریکاش پاگەندەی کرد: ترامپ هێشتا بۆ گفتوگۆ لە گەڵ ئێران لە ڕێگایەکی نوێ ئامادەیە.
بۆچوونی ئێوە