بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، کەریم عەلاوی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە پرسی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا تاوتوێ دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە پێویستمان بە سیستەمی ئاسمانی بەهێز هەیە بەڵام ئەمریکییەکان چەندین جار ئێمەیان بێ هیوا کردووە.
عەلاوی وتیشی: ئەمریکییەکان لە بواری دەست خستنی چەکەوە یارمەتی پێویستمانیان نەدا. من سێ مانگ پێش سەفەری ڕووسیام کرد و سەبارەت بە کڕینی ئەو سیستەمە لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسیا قسەم کرد بەڵام قەیرانی سیاسی لە عێراق ڕێگر بوو لە بەردەم کردەیی کردنەوەی ئەو پرسە.
ناوبراو جەختی کرد: دوابەدوای ئاڵۆزییەکان لە عێراق و داواکارییەکان بۆ دەرکردنی سەربازانی بیانی لە عێراق، پەرلەمان ئەو ئیزنەی داوەتە سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی.
بۆچوونی ئێوە