شانۆی "دەوران" وەرگیراو لە کتێبەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش نمایش کرا

شانۆی دەوران، وەرگیراو لە کتێبی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پیشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان کە لە زیندانی تیپی ئێفی ئەدیرنە نووسراوە، لە ناوەندی شانۆی کەنتەر لە ئەستەنبۆڵ پێشوازی بەرفراوانی لێوە کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانۆی دەوران وەرگیراو لە کتێبی سەلاحدەین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە کە لە زیندانی تیپی ئێفی ئەدیرنە نووسراوە، لە ناوەندی شانۆی کەنتەر لە ئەستەنبۆڵ پێشوازی بەرفراوانی لێوە کرا.

شانۆی دەوران کە بە ڕۆڵ گێڕانی ئەکتەرە بەناوبانگەکانی بواری شانۆی تورکیا لەوانە ژولیدە کورال و عومەر شاهین نمیاش کرا لە گەڵ پێشوازی خەڵک، سیاسەتوانان و هونەرمەندان ڕووبەڕوو بووەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێو تماشاچییەکانی ئەو شانۆیە،  چەند کەسایەتی ناسراو وەکوو پەروین بوڵدان، کەماڵ قڵیچدار ئوغڵوو و سلوی قڵیچدار ئوغڵوو هاوسەری ئەو، ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبۆڵ و دیلک ئیمام ئەغڵوو هاوژینی ئەو، باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەلاحدەین دەمیرتاش، جانان کفتانچی ئوغڵوو، سەرۆکی تەشکیلایەتی جەهەپە، سری سورەیا ئوندەر نوێنەری پێشووی ئەنقەرە لە پەرلەمان، هدی کایا نەێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەرلەمان، باریش یارکاداش نوینەری ئەستەنبۆڵ لە پەرلەمان، ئەردم گوڵ، شارەوانی دوورگەکانی ئەستەنبۆڵ و قادر ئینان، هونەرمەندی بەناوبانگی کۆمەڵەی مرۆڤە ژیرەکان لە ڕەتوی دانوستانی ئاشتی ئامادە بوون.

News Code 30498

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =