یازدەهەمین مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی سوورە لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بانگەشەی یازدەهەمین مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی لاوی سوورەی بە دوو زمانی کوردی و فارسی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بانگەشەی یازدەهەمین مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی لاوی سوورەی کوردستان کە لە لایەن حەوزەی هونەری ئەو پارێزگایە بڵاو بۆوە، هاتووە کە ئەم خولەی مێهرەجان بە ناوی شاعیری ناسراوە مامۆستا محەمەد ئێنساف جوویی ناسراو بە "ئەهوەن" لە حەوتەی هونەری شۆڕشی ئیسلامی لە خاکەلێوەی ساڵی داهاتووی هەتاوی (١٣٩٩) بۆ تەمەنی ژێر ٣٠ ساڵ لە سنە بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان بە ئاماژە بە هاوکاریی ئیدارەی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و بە هەڵدانی پرسی ئەدەبی ناوچەیی، سەبارەت بە تەوەرەکانی ئەم مێهرەجانە ڕایگەیاند: ناساندن و ڕاکێشانی لێهاتوویی گەنجان، ئاڵوگۆڕیی ئەندێشە و ئەزموونی شاعیران و نووسەرانی گەنج، ڕەوت‌سازی لە شێعر و ئەدەب بە پێی بایەخ‌گەلی ئیسلامی، بەرجستەکردنەوەی کەسایەتییە بەرزەکانی بواری شێعر و چیرۆکی لاوی شۆڕش، هەوڵ بۆ پەرەدان بە ڕاهێنانە ئەخلاقی و ئیسلامییەکان و گەشە و نەشەی فەرهەنگ و ئەدەبی ناوچەیی گرینگترینی ئامانجەکانی یازدەهەمین مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی لاوی سوورەی کوردستان.

ئەمین مورادی ڕاشیگەیاند: بابەتەکانی مێهرەجان لە بەشی شێعر و چیرۆک بە دوو زمانی کوردی و فارسی دەبن و هەروەها خوێندنەوەی و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی مامۆستا محەمەد ئێنساف جوویی ناسراو بە "ئەهوەن" تەوەری وتارەکانی ئەم مێهرەجانە دەبێت کە لایەنگران دەتوانن تا ١٥ ڕەشەمە (وەک دوامۆڵەتی وەگرتنی بابەت) بەرهەمەکانیان بۆ نووسینگەی ئەم مێهرەجانە لە شاری سنە ڕەوانە بکەن.

News Code 30487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =