تیمێکی ئەمریکی دەستکاریی شوێنی تیرۆری سەردار سولەیمانی کردووە

بە تێپەڕینی زیاتر لە یەک حەوتە لە تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە، میدیاگەلی ئەمریکی هێشتاش تەرکیزیان خستۆتە سەر ئۆپەراسیۆنی تیرۆر و لەمناوە فاکس نیوز لایەن گەلێکی نوێی لەو ڕووداوە ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاکس نیووز لە پرۆگرامێکدا بە بەشداری کارناسانی جۆراوجۆر، ڕایگەیاند کە لەو کاتژمێرەی کە بڕیار بوو ئۆتۆمبیلی هەڵگری سەردار قاسم سولەیمانی لە لایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی بکرێتە ئامانج، گرووپێک لە هێزی تایبەتی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا کە لە عێراقدا جێگرن، شوێن پێێ ئەو ئۆتۆمبیلە بە مەودای نیو مایلی هەڵدەگرن و خێرا دوای کرانە ئامانجی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانی لە شوێنەکە ئامادە دەبن و سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە پشت‌ڕاست دەکەنەوە و لە شوێنەکە وێنە هەڵدەگرنەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هیزی تایبەتی ئەمریکی بۆ ئەوەئ ئاگری تەقینەوەکە تەواو بەڵگە و دایکۆمێنتەکان لە ناو نەبات، بەشێک لە ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە و تەرمی "سەدار سولەیمانی"یان لە نزیکی ئۆتۆمبیلەکە دوور خستۆتەوە و شتومکەکەیان پشکنیوە.

News Code 30482

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =