دەرمانی نەخۆشی " ستیڤێن هاوکینگ" لە ئێران ڕوونوێنی کرا

دەرمانی نەخۆشی ALS یا نەخۆشی سکلروز ئامیوتروفیک بە ئامادە بوونی جێگری زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆمار ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو دەرمانە کە لە کۆمپانیایەکی زانست بنەڕەت لە ناوەندی گەشەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران بەرهەم هاتووە، دوو مانگە کە هاتووە بازاڕ و نزیک بە ٥٠ نەخۆش بەکاری دەهێنن.

ویالی وەشاندنی ئێداراوون ( ئالساوا) بەرهەمێکە کە بۆ نەخۆشەکانی تووش بوو بە ALS بەکار دەبرێت.

نوخۆشی ALS دەبێتە هۆی ڕووخانی خانە جووڵەییەکان لە مۆخ و مێشک.

سەدا ١٠ ی تووش بووان بە شێوەی ژێنێتیکی و سەدا ٩٠ تووش بووان بە ئەو نەخۆشییە هۆکارێکی دیاریان نییە.

زیاتر کەسانی سەروو ٥٠ ساڵ تووشی ئەو نەخۆشییە دێن، بەڵام لە تەمەنی خوارتریشەوە ئەو نەخۆشییە بینراوە و دەرمانێکیشی نییە.

ستیڤێن هاوکینگیش تووشی ئەو نەخۆشییە بوو کە ساڵی ڕابردوو هەر بە بۆنەی ئەو نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

News Code 30474

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =