تورکیا زەیتوونی عەفرین و گەنمی گرێ سپی دەدزێت

سزایی تەملی، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە لە کۆنگرەی پارتەکەی لە سیرت لێدوانی دەدا بە ئاماژە بە بڵاو بوونەوەی هەواڵی چەند ڕۆژ پێش لە سەر بردنی گەنمی گرێ سپی بۆ ناوخۆی تورکیا وتی: دەسەڵاتی تورکیا پاش دزینی زەیتوونی عەفرین ئێستا ڕووی کردووەتە دزینی گەنمی گرێ سپی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سزایی تەملی هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە بە ئاماژە بە سیاستەکانی دەسەڵاتی تورکیا بەرانبەر سووریا وتی: سەقامگیرترین و ئارامترین شاری سووریایان کاول کرد. ئێستا لە عەفرین نە ئاسایش هەیە و نە سەقامگیری. پاش ئەوەی کە زەیتوونەکانی عەفرینیان دزی ئێستاش نۆرەی گەنمی گرێ سپی هاتووە. بە پاشماوەکانی داعش کە بۆ ئەوێیان ناردووە خەریکی گۆڕینی ئەوێ بە کۆریدۆری تیرۆرن.

News Code 30470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =