ستراتیژی ئێمە بەرانبەر ئێران گۆشەگیری دیپلۆماتیکی و ئابوورییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ستراتیژی ئەو وڵاتە لە بەرنابەر ئێران گۆشەگیری دیپلۆماتیک، ئابووری و بەکارنەهێنانی بژاردەی سەربازییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستراتیژی واشنتۆن بەرنابەر ئێرانی گۆشەگیری دیپلۆماتیک، ئابووری و بەکارنەهێنانی بژاردەی سەربازی ڕاگەیاند.

مورگان ئۆرتگاس لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی فاکس نیوز، بە ئاماژە بە گەمارۆکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی ئێران ئەو گەمارۆوانەی بەشێک لە سیاسەتی زیاتری گوشار دژی تاران لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو هێنایە ئەژمار.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر ستراتیژی ئەمریکا پاش ئۆپراسیۆنی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی و هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین تا ئێران لە باری دیپلۆماتیک و ئابوورییەوە گۆشەگیر بکەین تا وەکوو وڵاتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکات و ئێستا بەکارنەهێنانی بژاردەی سەربازیش دەبووژێتەوە.

News Code 30466

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =