ئەمریکا بە بڵۆکە کردنی داهاتە نەوتییەکان هەڕەشە لە عێراق دەکات

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕاپۆرتی دا: ئەمریکا هۆشداریی داوەتە بەغدا ئەگەر سەربازەکانی لە عێراق دەر بکات حەسێبە نەوتییەکانی بڵۆکە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕاپۆرتی دا کە ئەمریکا ئەم هەفتەیە بە بڵۆکە کردنی حەسێبە بانکییەکانی عێراق لە ئەگەری دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی هۆشداریی داوە.

واڵ ستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی عێراقی زیادی کرد کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی داوە حەسێبە بانکییەکانی بانکی ناوەندی عێراق لە لای بانکی فیدراڵی ئەمریکا دادەخات، کارێک کە ئابووری شڵەژاوی عێراق بە تواوەتی لەناو دەبات.

بە پێی نووسراوی واڵ ستریت، هەڕەشە بە داخستنی حەسێبەکانی عێراق، لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق باسی لە سەر کراوە و لە ئەو پێوەندییەدا لە سەر هاوبەشەی سەربازی، سیاسی و دارایی هەمە لایەنە لە نێوان دوو وڵاتەکەش باس کراوە.

News Code 30465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =