ئەمریکا بە دەستێوەردانەکانی ئاسایشی ناوچەکەی خستۆتە مەترسیەوە

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی کانادا وتی: ئاسایش لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە هۆی دەستێوەردانەکان و کارەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی کەمێک پێش ئێستا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ جاستین ترۆدۆ, سەرۆک وەزیری کانادا وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی لە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی ئۆکراینی  وتی: لێکۆڵینەوەی باش بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی ئەم ڕووداو کراوە و بەردەوامیش دەبین.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ ئاسایش لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە هۆی دەستێوەردان و کارەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار, زیادی کرد: ئێران بۆ کەم کردنەوەی تەنگژەکان گەڵاڵەی ئاشتی هورمۆزی خستووەتە ڕوو و هەموان دەبێ بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و پاوەجێی جێگیر بۆ ناوچەکە هەوڵ بدەین.

News Code 30459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =