کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا دەبێ ڕیشەیی چارسەر بکرێن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کرد کە پێویستە بۆ نەهێشتنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەرەکان ڕیشەیی و گفتوگۆکان جدی بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی فیدراڵی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی کرد.
لە کۆبوونەوەی سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا.
 مەسروور بارزانی رایگەیاند: جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا پێویستی بە بڕیار و ئیرادەیەکی جیددی هەیە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، کە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا پێویستی بە بڕیار و ئیرادەیەکی جیددی هەیە کە گرفتەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جیدیە بۆسەر تەواوی عێراق، بۆیە پێویستی بە هەماهەنگیەکی زیاتر هەیە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانان.
لای خۆیشیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بنەمایەکی باشیان بۆ پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی داناوە و ئێستاش دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو دانیشتوانانی عێراق بێت.
 

News Code 30451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =