بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ فاکس نیوز هۆشداریی دا کە ئەگەر عێراق، سەربازانی ئەمریکی دەربکات، ئەبێ تێچووی سەرمایەدانەرگەلێک کە ئەمریکا لە ئەو وڵاتە کردوویە بدات یا ئەوەی کە ئیزن بداتە واشنتۆن کە هەر لە ئەو وڵاتە بمێنێتەوە.
ناوبراو لەم بارەوە وتی: من وتم، ئەگەر لە عێراق دەربکرێین، ئەبێ تێچووەکانمان بدەن. ئەگەر ئێمە لە عێراق بچینە دەرەوە, ئێوە ئەبێ پارەیەک کە هێناومانەتە عێراق، پێمانی بدەنەوە.
سەرەتاکانی هەفتەی ڕابردوو، عادل عەبدومەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەریکەری عێراق داوای چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی بە مەبەستی ڕێگری لە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێرانی کرد
بۆچوونی ئێوە